بۆیەكلایی كردنەوەی پشكی پارتی لە وەزارەتەكان سەرۆكی حكومەت هانا بۆ باوكی دەبات


ژیان: 

هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم لە دیاری كردنی كاندیدی حزبەكەیان بۆ پۆستە باڵاكانی وەزارەتەكان ناكۆكن و سەرۆكی حكومەت داوای لە باوكی كردووە ئەو بابەتە یەكلایی بكاتەوە. 

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا كاندیدەكانی حزبەكەی بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرێوەبەرە گشتیەكان و بریكاری وەزیرەكانی بەشێوەیەكی فەرمی بەسەت نەگەیشتووە و بۆ ئەوەش داوای لە باوكی كردووە پلە بكەن لەو كارە. 

سەرۆكی حكومەت دەیەوێت بۆ ئەوەی هەیكەلی وەزارەتەكانی بەشیوەیەكی خێرا دابڕێژێت بە زوترین كات بەركەوتەی حزبەكان لە بەڕێوەبەرە گشتی و بریكاری وەزیرەكان یەكلایی بكاتەوە بەڵام ناتوانیچت ئەو داوایە لە حزبەكانی تر بكات تا حزبەكەی خۆی ناوی ككاندیدەكان راددەست نەكات. 

ژیان زانیویەتی ناكۆكی لە نێوان هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی هەیە بۆ كانیدەكان و هەردوولایان دەیانەوێت مەسعود بارزانی ئەو بابەتە یەكلایی بكاتەوە.