سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بەشێوەیەكی كاتی دیاری كرا


ژیان: 

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی كاتی سەرۆكی فراكسیۆنەكەی دیاری كرد.

بەهۆی ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی پۆستی وەزیری وەرگرتووە، فراكسیۆنی یەكێتی لەناو خۆیاندا رێكەوتون لەسەر ئەوەی جەمال حەوێز، وەك بەتەمەنترین پەرلەانتار پۆستی سەرۆكی فراكسیۆن بەشێوەیەكی كاتی بەڕێوەبەرێت. 

دیاری كردنی ناوبراو هیچ بڕیارێكی حزبی لێنەدراوە بەڵام بۆ ئەوەی كاروبارەكانی فراكسیۆنەكە نەوەستێن فراكسیۆنەكە رۆڵی سەرۆكی فراكسیۆنیانداوە، بەڵام خۆاین دەڵێن وەك براگەورە مامەڵەی لەگەڵ دەكەن.