هەڵمەتێكی لابردنی مێز و عارەبانە دەستی پێكرد


ژیان: 

ئەمڕۆ شارەوانی كەركوك لە شەقامی كۆماری شارەكە هەڵمەتێكی لابردنی مێز و عارەبانەی دەستپێكرد كە بەشێوەیەكی زیادەڕوی دانرابوون. 

ئەمڕۆ لە چوارەم رۆژی جەژنی قورباندا شارەوانی كەركوك هەڵمەتێكی لابردنی مێز و عارەبانەی زیادەڕەوی لە شەقامی كۆماری شارەكە دەست پێكرد. 

لابردنی ئەو زیادەڕەویانە لە كاتێكدایە كە بەهۆی قەرەباڵغی شەقام و شۆستەكان لە پێش جەژن هەڵمەتەكە ئەنجام نەدرا.