لۆچیانۆ مۆگی: رۆناڵدۆ لە تەمەنی 38 ساڵیدا وەك زڵاتان نابێت


ژیان: 
بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاند ئەگەر رۆناڵدۆ بگاتە تەمەنی 38 ساڵی هەرگیز ناتوانێت وەك ئیبراهیمۆڤیچ بێت. 

لۆچیانۆ مۆگی، بەڕێوەبەری پێشوی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، لەبارەی ئەستێرە بەتەمەنەكەی وڵاتی سویدەوە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ رایگەیاند، ئاسان نیە ئەو یاریزانە بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا بەڵام ئەگەر فیرۆنتینا گرێبەستی لەگەڵ بكات دەتوانیچت سودی زۆر بگەیەنێت بە یاریزانە لاوەكان. 

 مۆگی وتیشی "زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام ئەگەر فیۆرێنتینا گرێبەستی لەگەڵ بكات، دەتوانێت گۆڵی زۆر بكات".

ناوبراو وتیشی "زڵاتان خاوەن جەستەیەكی بایۆلۆجی وایە كە رێگەی پێدەدات لە رۆناڵدۆ باشتر بێت كاتێك ئەو یاریزانە پرتوگالیە دەگاتە تەمەنی ئەو". 

ئەو لەو بارەیەوە رونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی "ئەگەر رۆناڵدۆ تەمەنی بگاتە 38 ساڵ ئەوەی پێناكرێت كە ئیبراهیمۆڤیچ لەو تەمەنەدا دەیكات".