خۆبەڕێوەبەری باكوری سوریا مانۆری دیلۆماسی دەست پێكرد


ژیان: 
ئەنجومەنی سیاسی و خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، ترسی لە رێكەوتنی ئەمریكا و توركیا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش بەشێوەیەكی خێرا سێ شاندی رەوانەی چەند وڵاتێك كردووە. 

 بە گوێرەی زانیاریە ئاشكرا بووەكان لە ئێٍستادا ئیلهام ئەحمەد، لە دیمەشقی پایتەختی سوریایە بۆ گفتوگۆ كردن و لەگەڵ حكومەتی سوریا. 

بەهۆی ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەمریكا و توركیا لە سەر سنوری سوریا لە ناو خاكی توركیادا كۆبونەوەی كردووە بڕیارە ناوەندێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانە دابمەزرێت خۆبەڕێوەبەری باكوری سوریا ترسی هەیە لەوەی ئەمریكا رێكەوتن لەگەڵ توركیا بكات. 

خۆبەڕێوەبەری شاندێكیتری رەوانەی ولاتی ئەردەن و میسر كردووە برشیارە لەگەڵ هەریەكە لە سعودیە و ئەردەن و میسر كۆببێتەوە و گفتوگۆ بكات لەبارەی مەترسیەكانی هێرشی توركیا بۆ ناوچەكە، ئەو شاندەش سیناك دیبۆ سەرۆكایەتی دەكات. 

هاوكات عەبدولكەریم عومەر، بەرپرسی پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان، سەردانی روسیای كردووە بۆ ئەوەی گفتوگۆی رێكەوتنی ئەمریكا بكات لەگەڵ توركیا.