ڕۆژی شەممە لەم فەرمانگەیە دەوامی فەرمییە

سلێمانی

ژیان:

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پەیامێك لەبارەی دەوامی ڕۆژی شەممەوە ئاراستەی ھاووڵاتیان و كارمەندانی بەڕێوبەرایەتیەكە دەكات.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی فەرمی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھەموو لایەك ئاگادار دەكاتەوە، رۆژی شەممەی داھاتوو لە نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەوامی فەرمییە لە بەیانیان و ئێواراندا.