چۆن قژت لە گەرمی هاوین دەپارێزیت؟


ژیان: 
بۆ پاراستنی قژت لە گەرمای هاوین پێویستە خۆت بە دوور بگریت لە رەنگكردنی قژت و بەڵام ئەگەر هەر ناچاربویت رەنگی بكەیت ئەو بۆیاخانە بەكار بهێنە كە كەمترین بابەتی كیمیاویان تیادایە واتە دوورن لە ئاۆنیا و ئۆكسجین و بلۆندەر. 

هەر بۆ پاراستنی قژ لە سوتان بە تیشكی خۆر باشترە شامپۆی كوالیتی بەرز بكڕیت و خۆت بە دوور بگریت لە شامپۆ توركی و چینیەكان، لەبەر ئەوەی شامپۆكانی ئەو دوو وڵاتە زۆرینەیان كوالێتیان نزمە. 

لە هاویناندا خۆت بپارێزە لە بەكار هێنانی سپرا و جێڵی وەستاندنی قژ باشترە كرێم زۆرتر بەكار بهێندرێت. 

بڕینی سەرتاڵەكانی قژ پێویستیەكە لە وەرزی هاویندا، چونكە تیشكی خۆر قژ دەسوتێنێت و ئەوەش لەسەر تاڵەكاندا دەردەكەوێت.