حەسیر چنین هونەرێك وەك پیشەی پیاوێكی 70 ساڵە


ژیان: 

سەید  موحسین سادات مەزنگی، پیرەمێردێكی تەمەن 70 ساڵەی رووخۆشی خەڵكی كرد كوی وڵاتی ئێرانە، ئەو حەسیر چنین وەك هونەرێك و پیشەیەك تێكەڵاو كردووە. 

ئەو ماوەی 14 ساڵە خەریكی ئەو كارەیە دەتوانێت حەسیر وەك راخەر و بۆ كڵاو وەك سەبەتە و زۆر شتی تر دروست بكات، ئەو زۆر خۆشحاڵە بە كارەكەی خۆی.