هاتوچۆی گەرمیان داواكاریەك ئاراستەی شۆفێران دەكات


ژیان: 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێرانی لە هاتوچۆ دوای داخستنی ڕێگای تونێلی دەربەندیخان داوایەك ئاراستەی ئۆتۆمبێلەكان دەكات كە لە شاخی بەرانانەوە هاتوچۆ دەكەن. 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: لە ئێٍستادا ڕێگای شاخی (بەرانان) ، یەكێكە لەڕێگاكانی هاتوچۆكردن، ئەویش دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێگای تونێلی دەربەندیخان داخرا دەستكرا بۆ نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە داوای لە شۆفێران كردوە، بەوریاییەوە شۆفێری بكەن بەتایبەت شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان، چونكە ڕێگاكە ڕێگایەكی سەختە، پێچاو پێچی مەترسیداری تێدایە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە داوای لە شۆفێران كردووە هاوكاری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بكەن بۆ ئەوەی لەپێچەكاندا بەئاسانی پێچ بكەنەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت.