یەكێك لەو منداڵانەی بە یاریی ئاگرین سوتا گیانی لەدەستدا

یەکێکی دیکە لە منداڵەکان بە سەختی سووتاوە

ژیان:

یەکێک لەومنداڵانەی بەهۆی یاری ئاگرینەوە لە یەکەم رۆژی جەژندا لە گەرمیان سوتان، گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،  یەكێك لەو دوو منداڵەی لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا بەهۆی بەكارهێنانی یاریی ئاگرینەوە جەستەیان سوتا، گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت، رۆژی جەژندا دوو منداڵ دوای ئەوەی یاری ئاگرین دەخەنە نێو بەرمیلێكی نەوتەوە و پێیاندا دەتەقێتەوە، بەهۆیەوە هەردووكیان دەسوتێن و ئێوارەی دوێنێ یەكێك لە منداڵەكان كە تەمەنی حەوت ساڵە، لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

یارییه‌ ئاگرینه‌كان به‌ گشتی له‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كراون، به‌تایبه‌تیش فرۆشتنیان به‌ منداڵان، به‌ڵام تا ئێستاش له‌ بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێن و به‌شێكی زۆر له‌ بازرگانان پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ نابن.