هاوڵاتییەک لە کەلار کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

هۆکاری خۆکوشتنەکەی تا ئێستا ڕوون نەبوەتەوە

ژیان:

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات، لەناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار، هاووڵاتیه‌ك به‌ده‌مانچه‌ خۆی كوشت.

لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌" به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ له‌گه‌ڕه‌كی ئاسوده‌ی ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌حاڵه‌تێكی خۆكوژی،  دوای گه‌شتنی بنكه‌ی پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری به‌شوێنی ڕوداوه‌كه‌ پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردوه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە " له‌سه‌رچۆنێتی و هۆكاری حاڵه‌ته‌كه‌ له‌ئێستادا به‌وته‌ی كه‌س و كاری ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ به‌ناوی (هێمن جبار محمد ) له‌دایكبووی 1986ه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆله‌ماڵی خۆیاندابه‌هۆكارێكی نادیار به‌ده‌مانچه‌ فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌و خۆی كوشتوه‌".

پۆلیسی گەرمیان لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی بزشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی بەردەوامە.