مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ مستەفای سەید قادر و شیخ جەعفەر دەردەكرێت


ژیان: 

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند كە كاندیدی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم رادەست كردووە و لە هەفتەی داهاتوودا مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ هەردوو جێگرەكەی سەرۆكی هەرێم دەردەكرێت. 

 میدیای‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان رایگەیاند "رۆژی یەك شەمە بزوتنەوەی گۆڕان بە نوسراوێك كە ئیمزای عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكەی لەسەربوە، ناوی مستەفا سەید قادر وەك جێگری سەرۆكی هەرێم ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم كراوە".

ئەوەشی راگەیاندووە "لە هەفتەی داهاتودا مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ هەردوو جێگرانی سەرۆكی هەرێم دەردەكرێت و تا كۆتایی ئەم مانگە دەستبەكاردەبن" .

بزوتنەوەی گۆڕان مستەفای سەید قادری بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم دیاری كردووە و یەكێتی نیشتیمانیش بۆ جێگرێكیتری سەرۆكی هەرێم شێخ جەعفەر مستەفای كاندید كردووە.