لەماوەی سێ مانگدا 32 کەس بەم تۆمەتە لە سۆران دەستگیرکراون

بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر و دراوی ساختەوە گیراون

ژیان:

بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ مانگدا، 32 کەس بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختەوە لە سنوورەکەیان دەستگیرکراون.

بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "له‌ مانگی (5ــی2019)ەوە تا (20-8-2019) (32) لە سنووری شار و شارۆچکە و ناحیە و قەزاکانی سەر بە سۆران 32 كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئاڵووده‌بوون و بازرگانیكردن به‌ مادهی‌ هۆشبه‌ر و حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو و دراوی ساخته دەستگیر کراون".

هەر لەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە "ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده ‌هۆشبه‌ره‌كانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕەوانەی‌ دادگای تایبه‌تمه‌ند کراون".