سودێكیتری باڵای بەرزی ژنان دۆزرایەوە


ژیان: 
لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەری دەخات باڵای بەرزی ژنان بۆ كاتی منداڵ بوون كاریگەری هەیە لەسەر باڵا و تەندروستی و كاتی لەدایك بونی منداڵ.

لێكۆلینەوەیەكی ئەمریكی لەبارەی باڵای ژنانی دووگیان، نزیكی 3485 ژنی دووگیان بەشداریان كردووە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە باڵای دایكەكە كاریگەری هەیە بۆ تەندروستی منداڵەكەی، ژنانی باڵا كورت له ‌كاتی دووگیانیدا ئەگەری ئەوەیان هەیە پێش كاتی خۆی منداڵەكەیان لەدایكببێت.

ئەو تیمە پزیشكیەی لێكۆڵینەوەكەی ئەنجامداوە دەڵێت: باڵای كورت بۆ ژنان زیانی هەیە بۆ ئەو كۆرپەیەی لەناو سكیدا گەشە دەكات، چونكە بەپێی پێویست گەشە ناكات، لەهەمانكاتدا كێشی كۆرپەكەی كەمە لەكاتی لەدایكبووندا.

ئاماژە بەوەش دەدەن بەهۆی كەمی كێشەوە ئەو منداڵە لەگەل گەیشتن به ‌تەمەنی سەرو 18 ساڵ، توشی چەندین كێشەی جۆراوجۆر دەبێت لەڕووی تەندروستییەوە.