لەبارەی داخستنی تونێلی دەربەندیخانەوە داوایەك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكرێت

تونێلی ده‌ربه‌ندیخان

ژیان:
هاتوچۆی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ داخستنی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌گه‌ر كاری زۆر گرنگیان نیه‌ ئه‌وا له‌ رێگای چیای "ئیمام محه‌مه‌د"ه‌وه‌ هاتوچۆ نه‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌هۆی سه‌ختی رێگاكه‌وه‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێل په‌كیان كه‌وتووه‌".

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی رادیۆی ترافیكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر كاری زۆر گرنگیان نییه‌ بۆ ده‌ربه‌ندیخان یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، تاوه‌كو چاككردنی تونێله‌كه‌ به‌ ئۆتۆمبێل له‌ چیای (ئیمام محه‌مه‌د)ه‌وه‌ هاتوچۆ نه‌كه‌ن".

دەشڵێت" هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان به‌ده‌ر له‌ كاره‌كانی، توانیویانه‌ (20) ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان له‌ چیای ئیمام محه‌مه‌د كه‌ له‌ توانایاندا نه‌بوو به‌سه‌ر چیاكه‌دا سه‌ربكه‌ون، رایان بكێشن ‌و رزگاریان بكه‌ن".

هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو"به‌هۆی سه‌ختی رێگاكه‌وه‌ ئۆتۆمبێلی به‌شێك له‌ هاوڵاتیان په‌كی كه‌وتووه‌ ‌و كێشه‌ بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌یان دروستبووه‌".