كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت


ژیان:

كەشناسی ھەرێم رایگەیاند، سبەینێ پلەكانی گەرما لەهەرێمی كوردستان دادەبەزن و بەرزترین پلەی گەرما 40 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند" بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 و سلێمانی 43 و دھۆك 41 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت".

هەروەها لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، هاتنی بارستە هەوایەکی تا ڕادەیەک فێنک لە ناوەراستی تورکیاوە سبەی پێنج شەممە پلەکانی گەرما بە نزیکەی 3-5 پلە نزم دەکاتەوە , ئەم نزم بوونەوەیە لە پلەکانی گەرما تا رۆژی یەک شەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت".

ئەوەش دەخاتەڕوو" بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ رۆژی هەینی لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێم لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت جگە لە پارێزگای کرکووک لە 40 پلە بەرزتردەبێت".