پێنجوێن؛ 100 دۆنم پوش و پاوان سووتا


ژیان:
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی بەرفراوان لە گوندی هەرگێنەی سەر بە قەزای پێنجوێن كەوتەوە و بەهۆیەوە 100 دۆنم پوش و پاوان سوتان.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" دەست بەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانراوە بە هاوكاری ڕێكخراوی ملەكەوە و خاڵی باشماخ ئاگرەكە كونترۆڵ بكرێت".

دەشڵێت" زیانی ئاگرەكە (100) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاون".