سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانیمارک هەڵوەشایەوە

ترەمپ لە دانیمارک تووڕەیە
دۆناڵد ترەمپ

ژیان:

سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌هۆی‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ پێفرۆشتنی‌ دوورگه‌ی‌ گرینلاند، سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ وڵاتی‌ دانیمارك هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

لە تویتێکیدا، دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند، بەنیازبوو لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا سەردانی دانیمارک بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە جەختیکردەوە کە گرنگی نادات بە گفتوگۆکردن لەبارەی فرۆشتنی دوورگەی گرینلاندەوە، کۆبوونەوەی لەگەڵیدا بۆ ماوەی دوو هەفتە دوادەخات.

تره‌مپ ده‌ڵێت: "دانیمارك وڵاتێكی زۆر تایبه‌ته‌ و گه‌له‌كه‌شی زۆرباشن، به‌ڵام به‌پێی وته‌كانی میتێ فریدریكسن سه‌رۆك وه‌زیری دانیمارك بێت، نایه‌وێت گفتوگۆ له‌سه‌ر فرۆشتنی گرینلاند بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌مان دواده‌خه‌م بۆ كاتێكی دیكه‌".

بەر لە چەند ڕۆژێک سەرۆکی ئەمریکا خواستی خۆی نیشاندا بۆ کڕینی گرینلاند، کە گەورەترین دوورگەیە لە جیهاندا و زۆربەی روبەرەکەی بە بەفرو سەهۆڵ داپۆشراوە و دەکەوێتە ناو بازنەی جەمسەری بەستەڵەکی باکوری گۆی زەوییەوە.

لەبەرامبەردا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ میتێ فریدریكسن سه‌رۆك وه‌زیری دانیمارك وتی "بیرۆكه‌ی فرۆشتنی گرینلاند به‌ ئه‌مریكا بێ مانایه‌"، له‌كاتێكدا راوێژكاری ئابووری‌ ترامپ جه‌ختی له‌ گرنگیپێدانی ئه‌مریكا بۆ كڕینی گه‌وره‌ترین دوورگه‌ له‌ جیهاندا كرده‌وه‌.