باکووری کوردستان؛ دەستگیرا بەسەر کێڵگەیەکی ماددەی هۆشبەر

کێڵگەیەکی ماددەی هۆشبەر_ باکوری کوردستان

ژیان:

پارێزگاری دیاربەکر ڕایدەگەیەنێت، له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، دەستگیراوە بەسەر یەک ملیۆن و ٣٤٩ هه‌زار و ١٠٤ ره‌گی شه‌دانه‌ی هندیی و ٩٧٤ كیلۆ و ١٥٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ شارۆچكه‌ی لیجه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای دیاربه‌كر.

پارێزگاری دیاربەکر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه‌ فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی دیاربه‌كر له‌ كاتژمێر ٢٢:٠٠ی رۆژی ١٩ی ئابەوه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ شارۆچكه‌ی لیجه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ تا دوێنێ كاتژمێر ٢٢:٠٠ به‌رده‌وام بووه‌.

دەشڵێت، له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له‌ حه‌وت ناوچه‌ی جیاوازدا، یەک ملیۆن و ٣٤٩ هه‌زار و ١٠٤ ره‌گی شه‌دانه‌ی هندیی و ٩٧٤ كیلۆ و ١٥٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و چوار كه‌سیش ده‌ستگیركران.