قائیمقامەتی چەمچەماڵ داوایەک ئاراستەی دانیشتوان دەکات

سەبارەتە بە پێوەری ئاو
پێوەری ئاو

ژیان:

قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ له‌باره‌ی پێوه‌ری ئاو رونكردنه‌وه‌ به‌ دانیشتوانی قه‌زاكه‌ ده‌دات، هاوکات داواشیان لێدەکات کە پێوەری ئاو ببەستن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌ و به‌هۆی هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی له‌ جۆر و كوالیتی پێوه‌ره‌كاندا بڕیاری راگرتنی به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی له‌ سنوره‌كه‌دا ده‌ركرد، دواتر له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رێكخرا و داواكارییه‌كانی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به‌ یاداشتێك بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌رزكرایه‌وه‌ و دواتر كۆمه‌ڵێك بڕیار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان درا.

دەشڵێت، لەو بڕیارانەی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان درا خۆی بینیەوە لە (نرخی پێوه‌ری ئاوه‌كه‌ له‌ بری ئاو وه‌ربگیرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ هاووڵاتی وه‌رده‌گیرێت بۆ پێوه‌ر له‌داهاتودا له‌ پاره‌ی ئاو ده‌بڕدرێت، هاووڵاتی ئازاده‌ له‌ كامه‌ كۆمپانیا پێوه‌ر ده‌به‌ستێت، كاتی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ تا 1-9 درێژبكرێته‌وه‌، هاووڵاتی ئه‌گه‌ر له‌كاتی دیاریكراودا پێوه‌ری نه‌به‌ست غه‌رامه‌ نه‌كرێت). بۆیه‌ ئێستا داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن پێوه‌ری ئاو ببه‌ستن.