لەیلا گیوڤەن داوای كاری هاوبەش لە نێچیرڤان بارزانی دەكات


ژیان: 
هاوسەرۆكی كەجەدە داوای كاری هاوبەش لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و دەشڵێت پێویستە كورد دژی سیاسەتە چەپەڵەكانی توركیا بووەستێتەوە. 

بە مەبەستی شەرمەزاركردنی ئەو كەسانەی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیاوە دیاری كراون بۆ بەڕێوەبردنی شارەوانییەكانی ئامەد، وان و مێردین، لەی گیوڤەن، هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی (كەجەدە)، لە كاتی چالاكیدا پەیامێكی بڵاو كردەوە. 

گیوڤەن، ڕایگەیاند: گەلی كورد هەتا ئەمڕۆ هەموو مافەكانی بە بەرخۆدان بەدەستهێناوە وتی "لەدژی سیاسەتی چەپەڵ دەبێت ڕێككەوتنی نێوان كورد پێشبخرێت"، داوای كاری هاوبەشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد. 

لەو پەیامەی هاوسەرۆكی كەجەدە كە گەورەترین رێكخستنی كوردیە لە باكوری كوردستان و توركیا وتیشی:  موخاتبی كاری ئێمە كوردانن كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراون سەپاندنی قەیومەكانیش گورزێكە، بۆیە لە دژی ئەوە ئێمە داوا دەكەین هەموو ڕۆژێك چالاكی و بەرخۆدان بكەن بۆ ئەوەی گەل ڕزگاری بێت.

ناوبراو لە قسەكانیدا داواشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد كاری هاوبەش ئەنجام بدەن وتیشی وەرن ئیرادەمان یەكبخەین.