سوریا هێرشێكی تری بۆسەر توركیا ئەنجامدا


ژیان: 
سوپای سوریا بە فرۆكە هێرشێكی نوێی كردە سەر هێزەكانی توركیا لە نوری ئیدلب لە سوریا و زیانی بە بنكەیەكی سەربازی توركیا لەو ناوچەیە گەیاند. 

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز لە رۆژئاوای كوردستان لە زاری سەرچاوەیەكەوە رایگەیاند كە ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی سوریا بنكەیەكی سوپای توركیایان لە ناوچەی ئیدلب بۆردومان كردووە. 

ئەو سەرچوەیە ئاشكرای كردووە ئەو هێرشە ئاسمانیە بۆسەر بنكەی (سەرمان)ی سوپای توركیا ئەنجام دراوە لە رۆژهەڵاتی ناوچەی (معرە النعمان) لە پارێزگای ئیدلب. 

سەرچاوەكە لەبارەی زیانەكانەوە رایگەیاندووە كە زیانی مادی بە دڵنیاییەوە هەبووە بەڵام هیچ زانیاریەكی لەبارەی زیانی گیانیەوە رانەگەیاندووە.