پاریس هێرشبەرەكانی لەدەستدا


ژیان: 
تەنها یەك یاری یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ یانەی تۆلۆز دوو ئەستێرەی هێرشبەری یانە پاریسیەكەی رووبەڕوی پێكان كردەوە. 

لەیاریەكەیدا بەرامبەر یانەی تۆلۆز، پاریس سان جێرمان لە ھەفتەی سێیەمی خولی فەرەنسا كاڤانی لە دەقیقەی ١٤ و مباپی لە دەقیقەی ٦٥ توشی پێكان بونەوەو ھەردوكیشیان یاریەكەیان بۆ تەواو نەكرا. 

یانەی پاریس سانجێرمان ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ھەواڵی دوركەوتنەوەی ھەردوو یاریزانەكەی راگەیاند و ئاشكرای كرد كە مباپی بۆ ٤ ھەفتە و كاڤانیش بۆ ٣ ھەفتە دوردەكەونەوە، ئەو دوو یاریزانە بۆ یاریەكانی  میتز و ستراسبۆرگ و لیۆن ناتوانن یاری بكەن. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەی پاریس رایگەیاند كە نەیمار داسلڤا بەشداری هیچ یاریەك ناكات تا ئئەو كاتەی خۆی یەكلایی دەكاتەوە لە رۆشتنی لە یانەكە.