چارەنوسی ئیكاردی یەكلایی دەكرێتەوە


ژیان: 
ئەمڕۆ چارەنوسی ئیكاردی یەكلایی دەكرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە بەرێوەبەری كارەكانی لەگەڵ یانەكە كۆ دەبێتەوە.  

ماوریۆ ئیكاردی، هێرشبەریئەرجەنتینی یانەی ئینتەرمیلان، تاوەكو ئێستا لەگەڵ یانەكەی چارەنوسی دیارنییە ئەمڕۆش كۆبوەنەوەیەكی یەكلاییكەرەوە لەبارەی داهاتویەوە ئەنجام دەدرێت. 

ئەمڕۆ واندا نارا، هاوسەر بەڕێوەبەری كارەكانی ئیكاردی لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەی ئینتەرمیلان كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر یەكلاییكردنەوەی داهاتووی ئەو یاریزانە بكەن.

وەرگرتنەوەی درێسی ژمارە 9 لە یاریزانەكە ئەگەرەكانی رۆیشتنی ئیكاردی زیاتربوون، بڕیاریشە دوای ئەو كۆبونەوەیە چارەنوسی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكە رابگەیەندرێت.