ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گڕی گرت

دیمەنێک لە ڕووداوەکە

ژیان:

ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەسەر رێگای سلێمانی- دوكان گڕی گرت.

ئاژانسەکان بڵاویان کردووەتەوە، ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕوویداوە و بەپێی زانیارییەکان، گڕگرتنی بارهەڵگرەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە بەهۆی گڕگرتنی ئەو بارهەڵگرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێرانی رێگەکە دروست بووە و دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە.