ماتۆڕێك وەرگەڕا و شەش کەس بوونە قوربانی

شوێنی ڕووداوەکە

ژیان:

به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماتۆڕێكه‌وه‌ له‌ گونێكی سه‌ر رێگه‌ی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان گیان له‌ده‌ستده‌دات و 5 كه‌سی تریش بریندار ده‌بن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ئاشکرای دەکات، کاتژمێر 10 و 45 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ  5شەممە لە گوندی دەروەکۆتر کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی ناحیەی سەنگەسەر لە بناری قەندیل ماتۆڕسکیلێک کۆنترۆڵی لەدەستداوەو دوای وەرگەڕانی کچێک بەناوی( ک . هـ . ح ) تەمەن 14 ساڵ، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی گوندی (گرتک) سەر بەناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا و 5 کەسی تریش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش گەیشتنی هێزه‌كانیان بۆ شوێنی رووداوکە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر بریندارەکانی گواستوه‌تەوە بۆ نەخۆشخانە، بریندارەکان بەڕێکران بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە و تەرمەکەش بە رێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە.

پۆلیسی ڕاپەرین ئەوەشیخستوەتەڕو، قوربانیەکان ئەندامی یەک بنەماڵەن و له مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لەیاسایی هاتووچۆ شۆفێرەکە بانگهێشتراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.