لە رووداوێكی هاتوچۆدا 7 كەس بون بەقوربانی


ژیان: 

هاتوچۆی‌ دهۆك رایگەیاند، لە رووداوێكی‌ هاتوچۆدا لە شاری‌ ئاكرێ‌ ئێوارەی ئەمڕۆ حەوت كەس برینداربوون.

ئازاد تەها، بەرپرسی‌ راگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك، رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 5.25 خولەك لە ناو شاری‌ ئاكرێ‌ رووادوێكی‌ هاتوچۆ روویدا.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كە رووداوەكە لەسەر شەقامی‌ سەرەكی‌ نزیك پاركی‌ ئاكرێ‌ بووە و لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی‌ تەكسی‌ و تایبەت پێكدادان روویدا. 

بە گوێرەی وتەی بەرپرسی هاتوچۆی دهۆك لەو رووداوەدا 7 كەس بریندار بوون كە برینەكانیان قورس نیە.