ئاگربەست لە ئیدلب راگەیەندرا

ئیدلب_ سوریا

ژیان:

وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند، رژێمی سووریا ئاگربه‌ستی له‌ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب راگه‌یاندووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی رژێمی سووریا لەئەمڕۆوە به‌شێوه‌یه‌كی تاك لایه‌نه‌ له‌ناوچه‌ی ئیدلب ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندووه‌.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی فەرمی حکومەتی سوریا (سانا) لەسەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای سوریاوە ئاشکرایکرد، بڕیاری ئاگربەستەکە لەمڕۆەوە تاکلایەنە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن ئاگربەستەکە پێشێل بکەن، ئەوا مافی وەڵامدانەوەیان دەبێت.

ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە لەکاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی سوریا هێرشی بۆ سەر ئیدلب دەستپێکردووە و بەشێکی شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایەی کۆنتڕۆڵکردووەتەوە، لە ئێستاشدا هێزێکی گەورەی گاردی کۆماری و چەکدارانی حزبوڵای لوبنان و پاسدارانی ئێران لەنزیک هێڵی ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلب جێگیرکراون.