ئه‌مریكا كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێرانی خسته‌ لیستی سزاكانییه‌وه‌

كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئادریان داریا

ژیان:

ئۆفك، نوسینگه‌ی گشتی داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی خه‌زنه‌داری ئه‌مریكا، هه‌ریه‌ك له‌ كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئادریان داریا- 1 و سه‌رپه‌رشتیكاره‌كه‌ی خسته‌ لیستی سزاکانییەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران، نه‌وتی گواستووه‌ته‌وه بۆیە خراوەتە لیستی سزاکانەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌شتیی "ئادریان ده‌ریا" دوو ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی بۆ پشتیوانی سوپای پاسداران گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لیستی سزاكانی ئه‌مریكادایه.

لایخۆشیه‌وه‌، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌تویتێكیدا رایگه‌یاندوه ‌" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌شتیه‌ سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانه‌و به‌ره‌و سوریا ناچێت".