دیاربەکر؛ ماددەی هۆشبەر لەشوێنێکی سەیردا دۆزرایەوە

دیمەنێک لە ماددە هۆشبەرەکە

ژیان:

پارێزگای دیاربەکر بڵاویکردەوە، لەناو ده‌به‌ی دۆشاو و تووره‌كه‌ی توتندا دەستیانگرتووە بەسەر ماددەی هۆشبەر.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگای دیاربه‌كره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ دوێنێ تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ له‌ پارێزگاكه‌، كه‌لوپه‌لی سه‌رنشینی مینی پاسێكیان پشكنیوه‌ كه‌ له‌ میانی خاڵێكی چاودێرییدا، جووڵه‌ی گومانلێكراوی لێ بینراوه‌.

له‌ پشكنینه‌كه‌دا لەناو سندوقی مینی پاسه‌كه‌دا ده‌به‌یه‌كی دۆشاو كه‌ هی گومانلێكراوه‌كه‌ بووه‌، پشكنراوه‌ و بڕی دوو كیلۆ و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدابووه‌ كه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ فرۆشتن.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمه‌كان مینی پاسێكی دیكه‌یان راگرتووه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ هۆی جووڵه‌ی گومانلێكراوی كه‌سێكه‌وه‌، ده‌ستیان به‌ پشكنینی خۆی و كه‌لوپه‌له‌كانی كردووه‌.

له‌میانی پشكنینی كه‌لوپه‌له‌كانی گومانلێكراوه‌كاندا له‌ ناو سندوقی مینی پاسه‌كه‌دا، له‌نێو تووره‌كه‌ی توتندا دوو كیلۆ و ٣٠٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری ئاماده‌كراو بۆ فرۆشتن ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.