یۆڤانتۆس لەبارەی دیبالاوە بڕیاریدا


ژیان: 

یانەی یوڤانتۆس بڕیارییداوە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لە یانەكە بهێڵێتەوە هیچ شوێنگرەوەیەكی بۆ ئەو یاریزانە دەستنیشان نەكردووە و بۆەی لەم وەرزەشدا لەگەڵ یانەكە یاری دەكات و نایفرۆشێت. 

تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتی ئیتالی رایگەیاند، فابیۆ پاراتیچی، بەڕێوەبەری وەرزشی یۆڤانتۆس وتویەتی، ئەگەری زۆر هەیە دیبالا لە یۆڤانتۆس بمێنێتەوە، بۆ ئەوەش باسی لەوە كردووە ، یانەكە بیرۆكەیەكی جوانی هەیە، بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانان بۆ نێو پێكهاتەكەی، كە پێشتر بوفۆن و لیونادۆ بۆنوچیش لە یانەكە رۆیشتن و پاشانیش گەراندنیەوە.

ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە لە ماویە رابردوودا باس لەوە دەكرا كە دەیەوێت بەرە و یانەكانی تۆتنهام و مانجستەر یونایتد و ئینتەر میلان بڕوات بەڵام یانەكە بڕیاری كۆتایدا و لە ریزەكانی دەیهێڵێتەوە لەبەر ئەوەی شوێَنگرەوەی ئەو یاریزانەی بۆ دیاری نەكرا.