نیشاستە و ماست و لیمۆ


ژیان: 

ماسكی لیمۆو و نیشاستە و ماست پێكەوە كاریگەری هەیە بۆ لابردنی رەشی سەر پێست و ساف كردنی پێست بۆیە دەكریچت لەمالچەوە خۆت دروست بكەیت و بەشێویەكی سورشتی ببیتە خاوەنی ماسكێكی زۆر بەسوود. 

كەوچكێكی گەورە نیشاستە، ئاوی نیو لیمۆ و دوو كەوچك ماست، لە دەفرێكدا تێكەڵبكرێن، بە جۆرێك تا دەبێتە گیراوەیەكی خەست، دواتر بدرێت لە ڕووخسار و بۆ ماوەی ٢٠ خولەك پێوەی بێت.

پاشان بە ئاوی شلەتێن بشۆرێت، لە هەر هەفتەیەكدا دوو جار بەكاربهێنرێت بۆ بتوانیت ئەنجامێكی باشت دەست بكەوێت ، لەكاتی بەكارهێنانی ئەم ماسكە لە تیشكی خۆر دووربكەوەرەوە.

ئەم گیراوەیی بۆ هەریەكە لە رووخسار و دەست و ئەنیشك و ئەژنۆ و گەردن لەگەڵ بەشە هەستیارەكانی پێست دەبێت.