دەست بەسەر زیاتر لە چوار كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گیرا

بزانە لە کوێ شاردویانەتەوە
ئەو ماددە هۆشبەری دەستی بەسەردا گیراوە

ژیان:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لە ھەولێر دەستیان بەسەر زیاتر لە چوار کیلۆگرام ماددەی حەشیش و کریستاڵ داگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، هێزەکانیان 30/8/2019 لە ھەولێر دەستیان بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی حەشیش و 60 گرام ماددەی کریستاڵ دا گرتووە،.

ئاماژە بەوەشکراوە، ماددەهۆشبەرەکە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لەنێو 9 پارچە جلوبەرگ شاردرابوونەوە و هەوڵیانداوە لە رێگەی کۆمپانیایەکی پۆستکردنەوە رەوانەی کەنەدای بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو دوو تۆمەتبارە ماددە هۆشبەرەکانیان لە ئێرانەوە هێناوە و دانیان بە تاوانەکەیان داناوە. بە گوێرەی یاسای 14ی ماددە هۆشبەرەکانیش دەستگیرکراون.