ریاڵ 303 ملیۆنی خەرج كرد و گۆڕانكاری گەورەی نەكرد


ژیان: 

میدیاكانی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویان كردەوە كە زیدان لە وەرزی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بڕی 303 ملیۆن یۆرۆی خەرج كردووە و گۆڕانكاریەكی وەهاشی لە تیپەكەدا نەكردووە. 

پێگە و رۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند: زەینەدین زێدان، راهێنەری ریاڵ مەدرید، بۆ وەرزی گواستنەوەی ئەمساڵ ٣٠٣ ملیۆن یۆرۆی بۆ كرینی یاریزانان خەرج كردووە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو رۆژنامەیە ١٩ یاریزان ھاتون و رۆشتوون ، بەڵام ھەمان ئەو تیپەی چەند ساڵێكە ریاڵی پێناسراوە كە پێكهاتەی پێش چوار ساڵی ئەنچیلۆتیە، جگە لە ھازارد كە لە پێكھاتەی سەرەكی تیپەكەدا دەبێت ھیچ گۆرانكاریەكی تر نابیرێت. 

ئەو میدیایە نزیك لە ریاڵ مەدرید هێرشی كرردووەتە سەر زێدان و دەڵێت: ئەوەی زیدان لە دوای گەرانەوەی ریكلامی بۆ دەكرد تەنها قسەی بەردەم میدیاكان بوو ھیچی تر، ئەنجامەكانیش لە یاریە دۆستانەكان و ٣ ھەفتەی یەكەمی لالیگا بینراون كە چۆنن.