رێکەوتن لەسەر چی؟

مەلا بەختیار

ژیان: بەدران محێدین مستەفا

لە ھەموو دونیا خیانەتکار دەبێت لە دار بدرێت، تەنیا لای مەلا بەختیار رێکەوتنی لەسەر دەکرێت تا باس نەکرێت، رێکەوتن و چاو پۆشتی لە خیانەتێکی وەھا گەورە لەسەر حیسابی کێ؟ تۆ لە ھەولێر کەس و کارت شەھید بوون و کەوتنە بەر زنجیری دەبابەکان یان برات بە ئاگری گولە تۆپەکان سوتا؟ تۆ لە ھەولێر دەرکرایت؟ ئەوە تۆیت و ناسیاوەکانتن رۆژانە پارتی لە ناو ھەولێر سوکایەتیتان پێ دەکات چونکە پارتی نین؟ دەی قوربان بابلێین جەنابت کەسێکی دیمکراسی خوازیت و بڕوات بەوانە نیە کە باسم کرد، ئەی تۆ بە حیساب شۆرشگێر بوویت شۆرشت بۆ ئەوە کرد ئەو دەبابەنەی گەرمیان و دۆلی جافایەتی و بالیسان و دەشتی کۆییان ئەنفال کرد بێنە سەر خاکەکەت ؟ رێکەوتن لەسەرچی ؟ لەسەر ئەوەی تۆ دیمکراسیزمیت پەرلەمانەکەت ئەتکرا؟ خۆی پرسیار زۆرن بەلام با ئەوندە بەس بێت، والێ نامانەوێت زیاتر ئاو بکێشێت خۆزگە ھەر ئەوەت دەکرد کە ماوەیەک پێش ئێستا گووتبوت بۆ خۆم بێ دەنگ دادەنیشم.

لە ھەموو دونیا خیانەتکار دەبێت لە دار بدرێت، تەنیا لای مەلا بەختیار رێکەوتنی لەسەر دەکرێت تا باس نەکرێت

مەلا بەختیار کادیر و ئەندامانی یەکێتی بە پاسەوانی دەزگایی چاودێر و دابڕانە نوێیەکەی دەزانێت، کە ھەرچی فەرموو رەجەب ئاسا بلێن ئمم، نا قوربان سەردەم جیاوازە و تەواو پێچەوانەیە، ئەوە تۆی نەگۆراوی و ھەمووان وەک خۆت دەبینی، دەتەوێت بگەرێیتەوە سەر ئەسلەکەی خۆت، رەنگە رق و قینەیەکت ھەر مابێ وەک سەردەمی کۆنە ھەر " ئاش " ە کەیە بۆ لێدان لە یەکێتی ، وەک ئەوسا و ئێستا ، ھەلەت فەرموو کاکی ئازادی خواز شێرکۆ بێکەس گۆتەنی ئەو سەردەمە گوزەشت، تۆ دەتوانی رێکەوتن لەسەر حیسابی خۆت بکەیت نەک ئێمە، چونکە بە پرەنسیبی حزب تۆ ھیچ دەسەلاتێکت نەماوە تاکو کۆنگرە، برادەران ووتەنی ئێکسپایەر بوویتە.

مەلا بەختیار کادیر و ئەندامانی یەکێتی بە پاسەوانی دەزگایی چاودێر و دابڕانە نوێیەکەی دەزانێت

تۆ مانگانە ملیۆنێک دۆلار وەربگریت و بیکەیتە تەنکەی باغەلتەوە بۆ لێدان لە ئەم و ئەو ، چاوەرێی ئەوە بکەیت ئێمەومانان بە میزاجی تۆ رۆبۆت بین ، ھەلەت فەرموو قوربان ، پێویست ناکات ھەر کاتێک بارت لار بوو بێیت ئێمە بسوتێنی بۆ گەرم کردنەوەی خۆت، ئەو قسانە ھیچیان وەک ئامۆژاگاریم نەنووسیووە چونکە تۆ سوقرات ئاسا خۆت دەبینیت، تەنیا ئێژم شێخ رەزای شاعیر دەلێت :-

گەر نەکات مەئمور ئەفەنی تەرکی تریاکی لە عین 

فێری سێ نەزمی دەکات ، کۆکین ، پشمین ، تڕین




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە