تورکیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا

ناوچەی ئارامی سووریا گرێ کوێرەی نێوان تورکیا و ئەمریکا
سووریا

ژیان:

وەزیری بەرگری تورکیا هۆشداریدایە ئەمریکا لە جێبەجێکردنی پلانێکی جێگرەوە سەبارەت بە ناوچەی ئارامی سوریا و وتی، ئێمە زۆر بەووردی چاودێری بەڵێنەکانی ئەمریکا دەکەین کە لەبارەی ناوچەی ئارامەوە.

خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە و واشنتۆن ڕێککەوتون لەسەر بناغەی کاری ڕێککەوتنی ناوچەی ئارام، بۆیە گرنگە ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.

وتیشی "ئێمە زۆر بەووردی چاودێری بەڵێنەکانی ئەمریکا دەکەین کە لەبارەی ناوچەی ئارامەوە بە تورکیای داوە، هیچ کارێک ناکەین بەبێ لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانەی کە پێمان دەگات".

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، ئەگەر ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی بەجێ نەهێنێت ئەوا تورکیا و هێزە چەکدارەکانی "پلانی بی" و " پلانی سی" یان لەبەردەستدایە و ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی.