ئەمریكا چەند سزایەكی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند


ژیان: 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا كۆمەڵێك سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، لیستی سزاكانیشی گەیاندە زیاتر لە هەزارو 200 كۆمپانیای ئێرانی و جیهانی كە تا ئێٍستا سزا دراون. 

لە وەڵامی ئەوەی ئەمڕِۆ بەرپرسانی حكومەتی ئێرانی رایانگەیاند كە پابەندبونی وڵاتەكەیان بە رێكەوتنی ئەتۆمیەوە كەم دەكەنەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ١٦ كۆمپانیا و ١٠ سەرمایەدار و بازرگان و ١١ كەشتی نەوتی سزایان بەسەردا سەپێنراوە كەپەیوەندیان هەبووە بە بەقاچاخبردنی نەوتی ئێرانەوە. 

سزای ئەو كۆمپانیا و ناوەندانەی تا ئێستا ئەمەریكا سزای بەسەردا سەپاندوون گەیشتووەتە ١٢٦٤ قەدەغەكردنی هەناردەی سەرچاوە سروشتیەكانیشی كردووە.