دۆكۆمێنتێكی گرنگ..حكومەتی عێراقی ،داگیركراوە یا حكومەتێكی فاشیلە


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری نیاز حامد

 بۆ بەدواداچوونی كردەی تاڵانكردنی نەوتی عێراق/هەرێم لەلایەن توركیاوە و، بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەنامە لەسەر توركیا كە چۆن ئەو نەوتی تاڵانكردووە و بەكارهێنانی ئەو بەڵگانە لە دادگایی پاریس كە حكومەتی عێراقی پێشتر سكاڵای لەسەر توركیای تۆماركردووە و، داوای ٢٦ ملیار دۆلار دەكات، پەرلەمانی عێراقی ، سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقی ، نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كردووە كە ئەو ئیتفاقانەی كە عێراق لەگەڵ توركیا لە ساڵەكانی ١٩٤٦، ١٩٧٧ و ٢٠١٠ ئیمزاكردووە ، بۆیان بنێرێت.

لەوەڵامدا وەزارەتی دەرەوە بە رەسمی وەلامی پەرلەمانی داوەتەوە ، كە لە قاسەكانی وەزارەتی دەرەوەدا ، ئەو بەڵگانەیان لانەماوە.
لێرەدا كۆمەڵێ پرسیار دێتە پێشەوە...

بۆچی ئەو بەڵگە گرنگانە نەماوە؟ 

لە ساڵی ٢٠١٠ كێ وەزیری دەرەوە بوو؟

دیارە ئەو كاتی هۆشیار زێباریی دەركراو لە حكومەتی عێراقی بە تۆمەتی دزیی، ئەو كات وەزیری دەرەوە بووە؟ ئایا دەستی تێدا هەبووە؟

بە حوكمی ئەوەی كە توركیا ، كۆنترۆڵی پارتی كردووە ، ئیدی پەنجەی تۆمەت بە تەواوی بۆ پارتی رادەكێشرێت.

ئەگەر ئەو شیمانە راست بێت ، كەواتە حكومەتی عێراقی ، هی عێراقییەكان یا گەلانی عێراق نییە ، هی توركیا وئێرانە ، هیچ پەیوەندی بە خەڵكییەوە نییە ، ئەوان ، ئەم دوو دەوڵەتە كۆنترۆڵی رەوشی سیاسی ، ئابوری و سەربازیان كردووە و ، بەردەوامیشن.

ئەگەر ئەم شیمانە كە زۆر بە هێزە راست نەبێت، شیمانەی ئیهمالی و گوێنەدان بێت ، كە پێموایە لاوازە ، ئەوە دووبارە دەیسەلمێنیت كە حكومەتی عێراقی حكومەتێكی فاشیلە ، زۆر فاشیلتر لە حكومەتی سۆماڵ.

بە كورتی حكومەتی عێراقی ، حكومەتێكە داگیركراوە و هیچ ئیرادەیەكی بەدەست خۆی نییە و بێ سەرەوەرییەو ، حكومەتێكی فاشیلە

فەرموون بەڵگەكان ببینن:




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە