سوریا؛ 1000 هاوڵاتی مەدەنی لە ماوەیەکی کەمدا کوژراون

ئیدلب_ سوریا

ژیان:

کۆمیسیاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانەوە لە سوریا زیاتر لە 1000 كەس کوژراون كە لەناویاندا ژمارەیەكی زۆر منداڵ هەبووە.

میشێل باشلیە كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای سوریا و ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلب، لە چوار مانگی ڕابردوودا هەزار هاوڵاتی مەدەنی كوژراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو کوژراوەکانی چەند مانگی ڕابردوودا 300 منداڵ هەبووە.