زیانە مەترسییدارەكانی چپس بۆ منداڵان ئاشكرا دەكارێن


ژیان:
پزیشكێكی كورد زیانە مەترسیدارەكانی خواردنی چپس لە لایەن منداڵانەوە ئاشكرادەكات و هۆشداریش دەداتە دایك و باوكان.

د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی و مامۆستای بەشی پزیشكی زانكۆی سلێمانی لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی" پێویستە دایك و باوكان منداڵەكانیان فێری خواردنی نەكەن ئەگەر منداڵەكە هەر ویستی لانیكەم زۆر بەكەمی پێی بدرێت و پێش نانخواردن یان بە برسێتی هەرگیز پێی نەدرێت".

سەبارەت بە زیانەكانیشی دەڵێت:

1_دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێشی لەش و قەڵەوی چونكە چەوری زۆری تێدایە.

2_دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی خۆراكە ماددە گرنگەكانی لەشی، چونكە چپس هەژارە لە كانزاو ڤیتامینەكان، كاتێك منداڵ بەزۆری چپس دەخوات گوێ بە خواردنی سەوزە و میوە نادات، ئەمەش ئەبیتە هۆی كەمی ڤیتامین لەلەشیدا.

3_بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی خوێ كە لە چپسدا هەیە ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

4_كۆلیسترۆلێ زۆری تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنەرییەكانی دڵ.