خلوسی ئاكار: ئەمریكا ناوچەی ئارام دروست نەكات خۆمان بەهێز دروستی دەكەین

خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا

ژیان:

وەزیری بەرگری توركیا جارێكیتر هەرششەشە لە باكوری سوریا دەكات و دەڵێت ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی هێرش بكەینە سەر باكوری سوریا و بەڵام چاوەڕوانی ئەمریكا دەكەین. 

خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، هەموو ئامادەكاریەكان تەواو كراوە بۆ هێرشكردنە سەر باكوری سوریا و دورخستنەوەی مەترسیەكان لەسەر توركیا. 

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند: ئەگەر ئەمەریكا نەیەوێت ناوچەی ئارام دروست بكات ئەوا خۆمان بە هێز دروستی دەكەین و چاوەڕێی كەس ناكەین.

ئەوە لە كاتێكدایە كە پێشتر سەرۆك كۆماری توركیا كۆتایی مانگی ئەیلولی وەك دواین وادە بۆ ئەمریكا دیاری كرد تا ناوچەی ئارام بە گوێرەی خواستی وڵاتەكەی خۆی ریچك بخات.