موقتەدا سەدر لە پشتیوانیكردنی حكومەت كشایەوە


ژیان: 

رێبەری رەوتی سەدر كۆتایی هاتنی پشتیوانیەكانی خۆی لە حكومەتی عێَراق راگەیاند و بە هاشتاگی ماڵئاوا ئەی نیشتیمانمی بلاو كردەوە. 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگێكی بڵاو كردەوە كە دەڵێت (الوداع یا موطنی – ماڵئاوا ئەی نیشتمانم) لە دوای ئەوەش ناوبراو ئاماژەیی بەوە كردووە،  ئەم هاشتاگە وەك كۆتایی هاتنی حكومەت و گۆڕانكارییەكە لە دەوڵەتی یاساوە بۆ دەوڵەتی پاشاگەردانی.

ناوبراو ئەوەشی وتووە "ئەگەر حكومەتی عێراق رێوشوێنی توند نەگرێتەبەر، ئەوا من لێی بێ بەریم" ئەو هۆشداریە ناڕونەی سەدر بەشێك لە لایەندارانی ترساندووە و چونكە نەیانزانیوە مەبەستی ناوبراو لەو پەیامە چیە.