ئەمریكا جارێكیتر لەباری كەشتیە ئێرانیەكەوە هەڕەشە دەكات


ژیان: 

ئەمریكا بڕیاریدا و هەر لایەنێك یارمەتی كەشتیە نەوتەهەڵگرەی ئێران بدات دەخریچتە لیستی رەِەوە سزای بەسەردا دەسەپێندرێت. 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند "هەر یارمەتیدانێكی ئەو كەشتیە پشتیوانیكردنە لە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی و بەتایبەتی سوپای پاسدارانی ئێران".

ئەمریكا ئەوەشی راگەیاندووە ئەو كەشتیە لە لیستی رەشی وڵاتەكەیدایە بۆیە هەركەسێك هاوكاری بكات دەخرێتە لیستی رەشی ئەمریكا وە و سزای بەسەردا دەسەپێندرێت.