منداڵەكەت ئامادەیە بۆ خوێندنگە؟


ژیان: دكتۆر دلێر رەئوف هەڵەدنی

لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندن ‌وچونی منداڵ بۆ خوێندگا باسێكی گرنگە بزانین تەندروستی چی كاریگەریەكی لەسەر منداڵەكەت هەیە.

هەموو ساڵێك ژمارەیەكی زۆر منداڵی تازە لەتەمەنی ٦ بۆ ٧ سالان داخڵی خوێندنگا دەبن بەمەبەستی خوێندن، خۆ ئامادەكردنی دەست پێدەكات بەكرینی دەفتەر‌و قەڵەم‌و جانتا، بەڵام دەست پێكردنێكی باش بەپێداویستیەكانی قوتوبخانە نابێت، بەڵكو گرنگی دان بەتەندروستی چاو‌و گوێ‌و قسەكرن دەبێت، ئەمانە دەبنە هۆی سەركەوتنی منداڵەكەت. ئەگەر منداڵەكەت گرفتێكی هەبوو پێویستە بەزووی چارەسەر بكرێت.

 منداڵەكەت ئەگەر چاوی كزبێت‌و بەباشی نەبینێت لەوانەیە لەماڵەوە گرفتی نەبێت، بەڵام كاتێك دەچێت بۆ خوێندنگە گرفتەكە گەورە دەبێت لەوانەیە نەتوانێت بەباشی تەركیز بخاتە سەر نوسینەكانی ماماۆستاكەی.

لەدەست دانی بیستن لەدەوروبەری ٢ ساڵی دا ڕوودەدات، بەڵام ئێستا منداڵی تازە بوو پێش ئەوەی لەنەخۆشخانە بنێرێتە دەرەوە پشكنین بۆ گوێچكەكانی دەكرێت كاتێك گرفت لەبیستندا هەبوو لەسەرەتای چەند مانگی یەكەم چارەسەر دەكرێت بەدانانی ئامێری تایبەت بۆ بیستن.

كێشەكانی بیستن رودەدات لەتەمەنی مێرد منداڵی، هەندێك منداڵ كاتێك لەدایك دەبن گوێچكەكانی ئاساین، بەڵام دواتر گرفتی بیستنی بۆ دروست دەبێت، هەندێك كات برینداری سەر كاردەكاتە سەر بیستن.

پێویستە منداڵ پێش ئەوەی بنێرێت بۆ خوێندنگە پشكنین بۆ گوێچكەكانی بكرێت لەوڵاتە جیاوازەكان كاتێك ئەم پشكنینە كراوە ٥-١٠ % دەرنەچوە ‌وچارەسەریان بۆ كراوە.

 منداڵ فێری زمانی جیاواز دەبێت لەئەنجامی گوێگرتن لەگفتوگۆ بەڵام ئەگەر منداڵ گرفتی بیستنی هەبێیت ئەوا گرفتی فێربونی زمانی جیاوازی دەبێت.

لەوانەیە چەند سەرچاوەیەكی جیاواز هەبێت بۆ ئەوەی منداڵ نەتوانێت فێری زمانی جیاواز بێت ئەم بارودۆخە كاری كردۆتە سەر ٧% ی منداڵ كاتێك چونەتە خوێندنگە ئەو منلانە گرفتیان هەیە لەفێربونی ووشەی نوێ ‌وتێگەشتن ‌وگفتوگۆ.

كز بینین هەروەها گرفت بۆ منداڵ دروست دەكات لەخوێندنگە، لە١-١٠ % منداڵ پێش چون بۆ خوێندنگە كێشەی بینینان هەیە بەڵام لەوانەیە منداڵەكە هەست بەنیشانەكانی نەكات، لەوانەیە منداڵەكە بەشتێكی ئاسای دابنێت ‌ویان كاتێك بینینی لێل دەبێت. هەندێ كات كزبینین ئازار بۆ منداڵەكە دروست دەكات ‌وناتوانێت ئەركەكانی جێ بەجێ بكات.

باوترین هۆكاری كزی چاو لەمنداڵدا تەمەڵی چاوە، ئەمە كاتێك سەر هەلدەدات كەچاوێكیان وێنەیەكی ڕونتر پیشان دەدات لەچاوەەی تر لەم كاتەدا مێشك نیشانە نانێرێت بۆ چاوەكە لاوازەكە. پێویستە بەزووی ئەم حالەتە چارەسەر بكرێت.

ئەگەر بەزووی حاڵەتی كێشەی منداڵەكەتان لەبینین ‌وبیستن ‌وقسەكردن بەدی كرد پێویستە چارەسەر بكرێت ‌وئەمانە هۆكارن بۆ سەركەوتنی منداڵەكەت.

نیشانەكانی كێشەی چاو گوێ‌و زمان:

ئەگەر منداڵەكەت ئەم نیشانانەی هەبوو بەزووی سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكە

١. نەی توانی وەڵام بداتەوە بەخێرای بۆ دەنگێك كاتێك بانگی دەكەیت.

٢. زۆربەی كات داوا دەكات قسەكانی بۆ دووبارە بكەیتەوە یان وشە.

٣. دەنگی تەفیزۆن بەرز دەكاتەوە یاخود ئامێرەكانی تر زیاد لەپێویست.

٤. بەباشی قسە ناكات.

٥. كاتێك قسە دەكات وشەی بیر دەچێت یان پچڕ پچر قسە دەكات.

٦. بەكارهێنانی ڕابرد‌و ڕانەبردو لەڕستەدا بەناتەواوی.

٧. كاتێك شت دەنوسێت یان دەخوێنێتەوە زۆر بەنزیكی دەفتەر ‌وكتێب دەگرێت.

٨. سەر ئێشەی هەیە بەبەردەوامی