وەزیری بەرگری ئەمریكا لە پێناوی هەسەدە داوایەك لە ئەوروپا دەكات


ژیان: 

وەزیری بەرگری ئەمریكا داوا لە وڵاتانی ئەوروپی دەكات ئەو هاوڵاتیانەیان كە لەناو داعش بوون و ئێستا لەلای هێزەكانی سوریا دیموكراتین وەریان بگرنەوە لەبەر ئەوەی بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ناوچەكە. 

مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا، لەبارەی رازی نەبوونی ئەوروپا لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو هاوڵاتیانەیان كە لەناو داعشدابوون بە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ناوچەكە دەزانێت و دەڵێت: نزیكەی 1000 بیانی كە زۆربەیان ئەورپین، هێشتا لای هێزەكانی سوریای دیموكراتین لە چەند ناوەندێك كە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان نەكراوه دەستبەسەرن، ئەمەش دەبێتە مەترسی بۆ سەر باری ئەمنی شڵۆق لە ناوچەكە.

ناوبراو لە سەردانێكیدا بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا وتیشی "ئەمە بارودۆخیكە بەرگەی ناگیرێت، دەبێ تاكەی ئەو دۆخە بەردەوام بێ؟ ئێمە وای دەبینین كە پێویستە ئەوانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان و بەشێوەیەكی گونجاو هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا بكرێت، ئەگەر ئەوەش نەكرێت دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكه"‌.