ئەمریکا وێنەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی بڵاوکردەوە

وێنەی کەشتییە ئێرانییەکە

ژیان:

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند "نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی (ئه‌دریان داریا-1) به‌ره‌و سووریا رۆیشتووه‌ و تا ئێرانیش ده‌ست له‌ درۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر هه‌ڵنه‌گرێت، واشنتن سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵناگرێت.

جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا وێنەیەكی كەشتییە ئێرانییەكە بڵاودەكاتەوە كە لە كەناراوەكانی تەرتوس لە سوریا خەریكی خاڵیكردنی نەوتەكەیەتی، بۆڵتن لە تویتەكەیدا نووسیویەتی "بۆ ئەوانەی كە بڕوایان نەدەكرد كەشتیی ئەدریان داریا وەن ڕووی لە سوریا كردوە ئەمە وێنەكەیەتی".

دەشڵێت، تاران پێیوایه‌ پاڵپشتیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گرنگتره‌ له‌ پاڵپشتیی گه‌له‌كه‌ی و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باش بۆیان، ئێمه‌ ده‌توانین دانوستان بكه‌ین، به‌ڵام سزاكانی سه‌ر ئێران سووك ناكه‌ین.

پێشتر ماڵپەڕی میدڵ ئێستی بەریتانی بڵاوی كردبوەوە، كەشتییە ئێرانییەكە زیاتر لە نیوەی ئەو نەوتەی هەڵی گرتبوو لە بەندەرەكانی سوریا خاڵی كردبووە.