رونكردنەوەیەك لەبارەی دەست لەكار كێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بلاو كرایەوە

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

ژیان: 
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەست لەكار كێششانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رونكردنەوەیەك بڵاو دەكرێتەوە و باس لە دەستلەكار كێشانەوەی سەرۆك وەزیران دەكرێت. 

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دەست لەكار كێشانەوەی، سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق راگەیاند عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق نامەی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش بە سەرۆك كۆماری عێراق نەكردووەو هەربیریشی لێ نەكردۆتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە پێكەی روسیا ئەلیەومی راگەیاندووە: ئەو هەواڵانەی باس لەدەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەكەن دوورە لەراستییەوەو ئەم جۆرانە هەواڵانەش بۆ تێكدانی دیمەنی سیاسی عێراقە.

ئەو باسی ئەوەشی كردووە، سەرۆك كۆماری عێراق لەبەغدا نییەو چۆن عادل عەبدولمەهدی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشی دەكات.