ئایندەی كەركوك چۆن دەبێت......


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری سەنگەر سەید قادر

لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكاندا لە پارێزگای كەركوك پارتی زەرەر مەندی یەكەمە و ژمارەی كورسیەكانی بۆ یەك لەسەر سێی كەم دەكات، لە پارێزگای موسڵیش بەهەمان شیوە كورسیەكانی كەم دەكات بەڕێژەیەكی كەمتر.

بەشێوەیەكی گشتی كورد لەو هەڵبژاردنە زەرەر دەكات و یاری و قومار كردنە بە ئایندە و چارەنوسی كەركوكەوە بەتایبەت ئەگەر سەرژمێری گشتی پێش هەڵبژرادنەكان ئەنجامبدرێت.
چونكە لە دوای ساڵی ٢٠٠٦ زیاتر لە ١٣٠ هەزار فۆرمی مادەی ١٤٠ بەسەر عەرەبە هاوردەكاندا دابەشكراوە و لەو ڕێژەیە ٥٤ هەزار خێزان قەرەبوەكەیان وەرگرتووە بەڵام گەڕاونەتەوە كەركوك.

لە دووساڵی دوای ڕیفراندۆمیشدا نزیكەی ٤٠ هەزار هاوڵاتی كورد ئاوارەبوون، لەبەرامبەردا ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەعەرەبەكانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق و دیالە و سەلاحەدین لە كەركوك نیشتەجێكراون.

بەڵام تاكە سودمەند لە هەڵبژاردنەكانی پارێزگای كەركوكدا تەكێتی نیشتمانی كوردستانە چونكە زۆرینەی كورسیەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكە دەباتەوە و ئەو كورسیانەی كەلە پارتی كەم دەبێتەوە دەچێتە سەبەتەكەی یەكێتیەوە.

هەروەها ڕۆڵ و پێگەی پارتی لەكەركوك لاواز دەبێت وەك پێگەی ئەوپارتەی لێدێت لە پارێزگای سلێمانی، چونكە دوای هەڵبژاردن دەسەڵات دەكەوێتەوە دەست تەكێتی بەڵام دۆخەكە بەهەمان شێوەی پێش ڕیفراندۆم نابێت.

سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ دەبێت بە قۆناغێكی گرنگی گۆڕانكاری لە عێراق و ناوچەكەدا و كورد ئەگەر پلانی هەبێت دەبێت بەداینەمۆی ئەو گۆڕانكاریانە و براوەی یەكەمی ململانێ و پێكادانەكان، ئەگەر وەك ئێستاش بێ پلان و ستراتیژبن ئەوا وەك قۆناغی دوای شەڕی داعش بێ دەستكەوت دەبن و دوریش نیە ببنە قوربانی.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە