پەرلەمانتارێک: لەسەركارلابردنی عادل عەبدولمەهدی زۆر نزیكبوەتەوە

عادل عەبدولمەهدی

ژیان:

جەواد موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "بەدرێژایی ساڵێك هەستمان بەوە نەكردوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بێت و لەسەركارلابردنی زۆر

نزیكبوەتەوە".
لەبەیاننامەیەکدا، موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، كارەكانی عەبدولمەهدی تەنها پرۆتۆكۆڵی بوون، لەكاتێكدا پێویستیمان بەسەرۆك وەزیرانێكی بەهێز و ئازا هەیە دژبە گەندەڵی و گەندەڵكاران.

دەشڵێت، پرۆسەی لەسەركارلابردنی عادل عەبدولمەهدی زۆر نزیكە، ئەگەر هاتوو رێوشوێنی خێراو توند بۆ بەهێزكردنی دەوڵەت و یاساكانی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی نەگرتەبەر.

لەلایەکی دیکەوە، عامر فایز، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوتلە جیاوازەکان، لە هەوڵدان عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی یادکردنەوەی عاشورا، رۆژی 14ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە.