بڵند عه‌بدوڵا كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه

بڵند عه‌بدوڵا

ژیان:
هونەرمەندی گۆرانیبێژ "بڵند عه‌بدوڵا"، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (یه‌كه‌م جاره‌) بڵاو كرده‌وه‌.

بەرهەمی (یەکەم جارە)،  لە تێکستی شاعیری کورد "ڕەنج سەنگاوییەو، هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵند له‌ كلیپه‌كه‌دا به‌شداره‌، بڵند له‌باره‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێ" ته‌واوی كلیپه‌كه‌ گه‌شتی خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌مه‌ بۆ ئیتاڵیا، به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی هاوسه‌رگیریمان گه‌شته‌مان كرد، به‌هۆی جوانیی دیمه‌نه‌كانه‌وه‌ بڕیارمان دا یادگارییه‌كان بكه‌ینه‌ كلیپ و بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌".

بڵند عه‌بدوڵا له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژی، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، جگه‌ له‌ كاری هونه‌ری، پزیشكی ده‌رمانسازییه‌.